به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ئامارەکانی فەرمی، لە چوارچێوەی گەندڵی ئیداری لە وڵاتانی یەکیتی ئەوروپا، ئیسپانیا چوارچێوەی گەندەڵی جیهانیش بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەو یەکێتییە، خراپترین وڵاتی ئەوروپی لەو بوارەدا دەستنیشان کراوە.
پسپۆران لە سەر ئەو بڕوایەن کە وەرگرتنی دەرەجەی 58 بۆ ولاتی ئیسپانیا بە هۆی قەیرانی دارایی ئەو وڵاتە و هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە بووە. بەڵام هاوکات یۆنانیش کە رووبەرووی قەیرانی دارایی بووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ئیسپانیا لە بارودۆخێکی باشترە.
وڵاتانی سکاندیناڤی جارێکی دیکە لە پلەکانی سەرەتایی ئەو لیستەنە لە یەکێتی ئەوروپا، هەر چەندە ئەو وڵاتانەش تا رادەیەک رووبەرووی گەندەڵی دارایی بووبوونەوە.
لە رۆژهەڵات و ناوەندی ئەوروپاش، وڵاتی هەنگاریا گەشەیەکی باشی تۆمار کردووە.
لەو راپۆرتەدا، یەکێتی ئەوروپا و ئەوروپای رۆژئاوا باشترین دەرەجەی ناوەڕاست واتە 67یان لە ئاستی جیهانی تۆمار کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە ولاتانی باشووری سەحرای ئەفریقیا خراپترین دەرەجە واتە 33 یان وەرگرتووە.
ناوەندی شەفافیەتی نێودەولەتی جەختی کردۆتەوە کە ئەو دەرەجانە لە سەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، راپرسییەکان و شیکردنەوەی ئامارەکانی ناوەندە باوەرپیکراوەکانی جیهانە.
لیستی خوارەوە ئاماژە بە دەرەجەی وڵاتانی ئەوروپی دەدات بۆ ساڵی 2015:
تورکیا: 42
ئیسپانیا: 58
بۆسنیا: 38
مۆلداڤیا:33
قبرس: 61
هەنگاریا: 51
ئایسلەند: 79
کۆزۆڤۆ: 33
مەکەدۆنیا: 42
مالتا: 56
سلۆنیا: 60
فەرەنسا: 70
فنلەندا: 90
سویسرا: 86
پۆرتۆگال: 63
بۆلگاریا: 41
دەنیمارک: 91
سوید: 89
لۆکزامبۆرگ: 81
نەرویج: 87
ئەلمانیا: 81
سربیا: 40
بەلجیکا: 77
هۆلەندا: 87
روسیا: 29
ئۆکرانیا: 27
ئیتالیا: 44
پۆڵەندا: 62
بەریتانیا: 81
نەمسا: 76
یۆنان: 46